ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا بەیاننامەیەكی فەرمی لە بارەی رووداوەكەی یاریی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئارجێنتینا بڵاو كردەوە.

دوای ئەوەی لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022، لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین كارمەندێكی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل هاتە ناو یاریگا و نەیهێشت یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە بكرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر ئەم روداوە بڵاوكردەوە و لە بەیاننامەكەدا هاتووە، فیفا لە بابەتی ئەو شتەی كە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین روویدا زۆر نیگەرانە، دڵگرانین كەسانێك بوونە هۆی ئەوەی ملیۆنان كەس لە جیهان بێبەشبن لە بینینی یارییەكی بەهێز لە نێوان دوو هەڵبژاردەی دیاری نێودەوڵەتی.

فیفا لە بەیاننامەكەدا نووسیویەتی: "راپۆرتی یارییەكەمان پێگەیشتووە و لیژنەی تەمبێكاریمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەم یارییە بدەن و لە كۆتاییدا بڕیارەكە بڵاوبكەنەوە ''.

وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل بەبیانووی ئەوەی چوار یاریزانی ئەرجەنتین كە لە پرێمەرلیگ یاری دەكەن كەرەنتینەیان شكاندووە، داوایان كرد ئەو یاریزانانە یاریگا جێبێڵن، بەڵام یاریزانانی تانگۆ بریارەكەیان رەتكردەوە و هەمووان پێكەوە یاریگایان چۆڵكرد.