ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەكی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری كلێرمۆنی كرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.

پاریس بەبێ ئامادەبونی میسی و نەیمار یاریكرد بەڵام یاریزانەكانی ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە خولەكەكانی 20 و 31 ی تایمی یەكەم ئەندێر هێرێرا دوو گۆڵی تۆماركرد و لە خولەكەكانی 56 و 65 ی تایمی دووەمیش كیلیان مباپێ و ئیدریسا ئاگێ گۆڵی سێیەم و چوارەمی یانە پاریسیەكەیان تۆماركرد.

بەو ئەنجامەش پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا پێنجەم سەركەوتنی لەدوای یەكی لە خولی فەڕەنسادا بەدەستهێنا و بە 15 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولەكەدایە.