ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە گەڕی سێیەمی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس و ناپۆلی ڕووبەڕووی یەكتربونەوە و ناپۆلی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا.

یاریەكە ڕكابەریەكی زۆر و ئاستێكی بەرزی لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانەی بەخۆیەوە بینی، یۆڤانتۆس دەستپێشخەری كرد و لە خولەكی 10 ی تایمی یەكەمدا لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتاوە گۆڵەكەی خۆی تۆماركرد، بەڵام ناپۆلی لە خولەكەكانی 57 و 85 تایمی دووەمی یاریەكەدا لەلایەن پۆلیتانۆ و كۆلیبالیەوە دوو گۆڵیان تۆماركرد.

بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس بۆ سێیەمین هەفتە لەدوای یەك نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردووی خولەكەدا یەكسانبوونێك و شكستێكی هەبوو.

ناپۆلیش سێیەمین سەركەوتنی لەم وەزەدا تۆماركرد بەو ئەنجامەش بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتووە.