ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە جەولەی یەكەمدا یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریی دەكات.

پێش ئەنجامدانی یاریەكەو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كومان وتی: "بایرن تیمێكی زۆر باشە، یاریزانی زۆر بە ئەزمونی هەیە و یارییەكی زۆر قورس دەبێت بۆمان، بەڵام هیوایەكی زۆرمان هەیە ئێمە لە كامپ نۆ یاری دەكەین و هەوڵ دەدەین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین".

كومان: "گۆڕانكاری گەورە لە تیپەكەدا كراوە و پێویستمان بە كات هەیە، بەڵام تۆپی پێ كاتت پێ نادات".

كومان: "من ڕاهێنەرێكم كە دەرفەت بە یاریزانانی گەنج دەدات و ئەمەیە كە دەبێت لێی تێبگەین من نازانم ئەگەر ڕاهێنەرێكی دیكە وەك من ئەو كارە بكات، ئێمە شتەكان بەرەو پێش دەبەین و یەكێك لەوانە ئەوەیە كە من دەرفەت بە یاریزانانی گەنج دەدەم، چونكە ئەوان ئایندەی یانەكەن".

لە بارەی بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگەوە كومان وتی :"ئەوە شتێكە كە ناتوانرێت وەڵام بدرێتەوە، ساڵی پار چێڵسی نازناوەكەی بردەوە و بە دڵنیاییەوە ئەو یانانەدا نەبو كە بەربژێر بون بۆ نازناوەكە".

كومان لە بارەی ئەنجامی (8-2)ی یانەكە وتی: "ئەوە زیاتر لە ساڵێك بەسەر ئەو یارییەدا تێپەڕیوە، ئەو شەوە یاریزانەكان زۆر ئازاریان خوارد ئێمە دەبێت بۆ یارییەكە ئامادە بین و وەك تیمێك بەهێز بین ئێمە دەتوانین زیان بە بایرن بگەیەنین ‌ورێگەش نادەین ئەو ئەنجامە خراپە دووبارەبێتەوە.