ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چامپیۆنز لیگی كچاندا، بەرشەلۆنە چوار گۆڵی لە ئارسناڵ كرد و بەنفیكا و بایرن میونشنیش بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.

لە جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر ئاستی كچان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەڵگری نازناوەكە، میوانداری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی كرد.

بەرشەلۆنە یەكەم هەنگاوینا بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوەكە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە ئارسناڵ بردەوە.

لە یارییەكانی تردا، هەردوو یانەی بەنفیكای پورتوگالی و بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یەكبوونەوە و یارییەكەش بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

هاوكات یانەی ئۆڵیمپیك لیۆنی فەڕەنسی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی هاكنی سویدی بردەوە و یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانیش بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی كوجی دانیماركیدا بەدەستهێنا.