ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ لە نەیشن لیگ ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبەڕووی یەكدەبنەوە و پێنجشەممەش فەرەنسا بەرامبەر بەلجیكا یاریدەكات.

یارییەكانی نەیشن لیگ لە قۆناغی پێش كۆتاییدایە، سبەی چوارشەممە لە یاریەكی بەهێزی ئەو قۆناغەدا لە كاتژمێر نۆ و 45 خولەكی شەو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای سان سیرۆ لە شاری میلانۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

كۆتا یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یۆرۆی 2020دا بو كاتێك ئیتاڵیا بە لیدانی یەكلاكەرەوە توانی لە ئیسپانیا و بباتەوە و بگاتە یاری كۆتایی

پێنجشەممەش لە هەمان قۆناغدا و لە كاتژمێر نۆ و 45 خولەك، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای ئالیانزی تایبەت بە یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا دەبێتەوە.

هەر چوار هەڵبژاردەكە لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا بە پێشەنگی كۆمەڵەكانیان سەركەوتنیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە بەدەستهێنا.