ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی لكیپی فەڕەنسی كەریم بنزیمەی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاشكرایكرد، هەمیشە هەوڵدەدات یارمەتی هاوكارەكانی لە ڕیزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بدات تا باشترین ئاست پێشكەش بكەن و متمانەی تەواویان بە خۆیان هەبێت.

بنزیمە سەبارەت بە بەخشینی لێدانێكی سزا بە مباپێی هاوكاری بەرامبەر بەلجیكا لە نیوەی كۆتایی نەیشن لیگ دووپاتیكردەوە، لە پلانیدا بوو لە ئەگەر درووستبوونی لێدانی سزا بیبەخشێتە مباپێ تا متمانەی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان درووستبكات و ئەوەی لە یۆرۆی 2020 ڕوویدا تەنها ڕوداوێك بوو كە ئێسستا بەشێكە لە ڕابردوو.

هێرشبەرەكەی ڕیاڵ مەدرید سەبارە بە گریزمانیش ڕایگەیاند، ئەنتوان یاریزانێكی لێهاتووە و ڕۆژ بە ڕۆژ نێوانیان لە یاریگا بەهێزدەبێت و یارییەكانی ڕابردووش بەڵگەن لەسەر گونجاندنی تواو لە نێوان خۆی و گریزمان و مباپێ لە هێڵی پێشەوە و ئەوەش هاوكارێكی باش دەبێت تا لە داهاتوودا درێژە بە سەركەوتنەكان بدەین و فەڕەنسا بگەیەنینە مۆندیال.