ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسیدا تایبەت بە باڵۆندۆر ڕایگەیاند كە لە ڕابردوودا لەیاریگادا شتەكان یەكلایكەرەوە بوون بۆ خەڵاتەكە بەڵام ئیستا پێویستت بە بردنەوەی نازناوەكانە تا خەڵاتەكە بەدەستبهێنیت.
هەروەها وتیشی: لە تیپەكەمدا چەندین یاریزانی باش هەن كە دەنگیان پێدەدەم وەك نەیمار و مباپێ، هەروەها چەندین یاریزانی تریش بونیان هەیە كە لەڕووی ئاستی تاكە كەسیەوە وەرزێكی زۆرباشیان بەڕێكردوە وەك لیڤاندۆڤسكی و بنزیمە بۆیە لایەنی یاریكردنی بەكۆمەڵێش گرنگی خۆی هەیە.