ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جەولەی پێنجەمی دواخراوی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشور بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، لە یاری لوتكەی جەولەكەدا، بەڕازیل لە دەرەوەی خاكی خۆیدا، بوو بە میوانی كۆڵۆمبیا.

هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشی بەهێزیان ڕووبەڕووی تۆڕی گۆڵی یەكتر كردەوە، بەڵام هێرشەكانیان بێ ئەنجام بوو، بەمەش یارییەكە بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە یارییەكانی تری جەولەكەدا، بۆلیڤیا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە پیرۆی بردەوە و ئیكوادۆریش بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ڤەنزوێلا دۆڕا.

لەلایەكی دیكەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای مۆنیمۆنتاڵ لە بۆینس ئایرسی پایتەختدا، میوانداری ئۆرۆگوای كرد.

ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و گۆڵەكانیشی لە خولەكەكانی 38 و 44 و 62دا لەلایەن لیۆنێل میسی و ڕۆدریگۆ دی پاوڵ و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆماركرد.

لە یارییەكی تری هەمان جەولەدا، چیللی لە خاكی خۆیدا، میوانداری پاراگوای كرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لێ بردەوە.