ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا لە یاریگای ئالیانز ستادیۆمی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بەیەكگەشتن.

لە تایمی یەكەمی یارییەكەدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵەكانیان چڕكردەوە تا لە ڕێگەی هێرشبەرانیانەوە تۆڕی گۆڵی ڕكابەرەكەیان بهەژێنن، بەڵام سەرجەم هەوڵەكان شكستیان هێنا و سەرئەنجام تایمی یەكەم بە یەكسانبوونی سپی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا سیناریۆی یارییەكە گۆڕاو یاریزانانی ئیسپانیا و فەڕەنسا بە ڕیتمێكی خێراتر یارییان كرد و لە خولەكی 64 ئیسپانیا لە ڕێگەی ئۆیارزابال گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، لە بەرامبەرداو لە دوای دوو خولەك بنزیمە بە شێوازێكی نایاب ئەنجامەكەی بۆ فەڕەنسا یەكسانكردەوە، دواترو لە خولەكی 80 كلیان مباپێ گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆماركرد و بۆ جاری یەكەم نازناوەكەی بەخشییە فەڕەنسییەكان.