ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپای ناسراو بە نەیشنس لیگ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیكا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و گۆڵەكانیشی لە خولەكەكانی 47 و 65دا لەلایەن نیكۆلا بارێلا و دۆمینیكۆ بێراردییەوە تۆماركرد، تاكە گۆڵەكەی بەلجیكاش شارل دی كیتیلاری لە خولەكی 87دا تۆماریكرد.

بەمەش ئیتاڵیا جارێكی تر گەڕایەوە سەر سكەی بردنەوەكانی، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش كۆتایی خولەكەدا بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆڕا و بۆ یەكەم جار پلەی سێیەمی نەیشنس لیگی بەدەستهێنا.

ئەمشەویش كاتژمێر نۆ و 45 خولەك یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەڕەنسادا بەڕێوەدەچێت.