ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە دوا یارییەكانی هەفتەی 23ی پاڵەوانێتی باسكەی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە 90 خاڵ بەرامبەر بە 84 خاڵ لە یانەی مۆناكۆی بردەوە.

لە كاتی یاسایی یارییەكەدا هەردوو یانە بە 66 خاڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەربوون، دواتر و لە كاتی زیادكراودا كوڕانی ڕیاڵ مەدرید توانیان باڵادەست بن و سەرئەنجام یارییەكەیان بە جیاوازی شەش خاڵ بردەوە.

لە چەند یارییەكی تریشدا، ئارمانی میلانۆ لە پێگەی خۆی بە 65 خاڵ بە 58 خاڵ لە كاوناسی بردەوە، هەروەها بایرن میونشن بە جیاوازی شەش خاڵ شكستی بە ئالبا بەرلین هێنا.

بەو بردنەوانەش ڕیاڵ مەدرید لوتكەی ڕیزبەندی لە بەرشەلۆنە وەرگرت و یانەكانی میلانۆ و بایرن میونشن لە پلەكانی سێیەم و حەوتەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێن.