ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە دوبەی بەشداری لە پێشانگای ئێكسپۆ دوبەی 2020ـدا كرد و بەشداری لە كۆربەندێكی تایبەت بە تەندروستی و توانای جەستەیی كرد.

رۆناڵدۆ بە شێوازێكی سەرسوڕهێنەر هاتە بەرامبەر جەماوەرێكی زۆر كە بۆ بینی ئامادەی بووبوون، كە لە چاوەڕوانی بینەرانیدا نەبوو، ئەویش لەناوەڕاستی ئامادەبووان بەهۆی ئەسانسۆرێكی بازنەییء لە ژێر زەوییەوە هاتەدەرء بووە جێگای خۆشحاڵی ئامادەبووان.

 رۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵان، لە هەڤپەیڤینەكەدا، كە خەڵاتی باشترین گۆڵكاری هەموو سەردەمەكانی لەگەڵدا بوو، كە لە لایەن گلۆب سۆكەرەوە پێیدرابوو، سوپاسی جەماوەری ئامادەبووانی گۆڕەپانی وەسلی كرد و خۆشەویستی خۆی بۆ دوبەی و دانیشتوانی دووپاتكردەوە و گوتی "سوورم لەسەر ئەوەی هەموو ساڵێك سەردانی دوبەی بكەم، من و خێزانەكەم دڵخۆشین بەم سەردانە". هەر لە چاوپێكەوتنەكەیدا زۆر دووپاتی لەسەر پاراستنی تەندروستی جەستەیی كردەوە بەتایبەتی پەیامەكەی بۆ منداڵان بوو كە پێویستە گوێرایەڵی خێزانەكانیان بنء بۆ ئەوەی لەوانە گرنگی پاراستنی تەندروستی بزانن.