ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكرد كە داهاتووی دیمبیلی لە چەند كاتژمێری داهاتوودا یەكلادەكرێتەوە چونكە مێركاتۆی زستانە دوای 72 كاتژمێر كۆتایدێت.

وتیشی: دیمبیلی لەئێستادا سێ بژاردەی لەبەردەمدایە، یەكەمیان نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی و دووەمیان بەجێهێشتنی یانەكەیەتی پێش كۆتایهاتنی گواستنەوەی زستانە، كۆتا بژاردەش مانەوەیەتی لە یانەكە بەڵام بەهۆی ڕەتكردنەوەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەسەر كورسی هاندەران دادەنرێت.

بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە فەڕەنسیە بفرۆشێت چونكە دەیەوێت لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا چەند یاریزانێكی نوێ بگوازێتەوە و نزیكترینیشیان ئاداما تراوری هێرشبەری ۆلڤرهامبتۆنە.

ڕۆژنامەكە دوپاتیشیكردەوە ڕەتكردنەوەی دیمبیلی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كێشەیەكی زۆر بۆ بەرشەلۆنە درووستدەكات چونكە ڕكابەری بەدەستهێنانی بلیتێكی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگ دەكات.