ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چوارچێوەی هەڵوێر کردنی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانی ٢٠٢٢، دوو رووبەڕووبوونەوە بەڕێوەچوون.

لە یاری یەکەمدا هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرۆ بووەوە.

یاریزان، ئەدیسۆن فلۆرێس لە خولەکی ٨٥دا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی پیرۆ تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.

بەم شێوەیەش هەڵبژاردەی پیرۆ بە ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا دێت و هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاش بە ١٧ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمدا مایەوە.

لە یاری دووەمیشدا هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا بە ئەنجامی ٤-١ لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بە ١٠ خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لیستەکەدا مایوە و ژمارەی خاڵەکانی هەڵبژاردەی ڤەنزوێلاش گەیشتە ١٠ خاڵ بەڵام هێشتا هەر لە کۆتایی لیستەکەدایە.

تا ئێستاش هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین کە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی لیستی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردان، بەشداری کردنیان لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ بۆ خۆیان مسۆگەر کردوە.