ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە لە سایتی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند، بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ ئەداما تراوری ئیسپانی یاریزانی یانەی وڵڤرهامپتۆنی ئینگلیزی ئیمزاكردووە.

بەرشەلۆنە ڕوونیكردووەتەوە، گرێبەستەكەی تراوری، كە پێشتر یاریزانی یانە كەتەلۆنیەكە بووە، تا 30ی حوزەیرانی 2022وە و بژاردەی گواستنەوەی بەهەمیشەیی هەیە و چوارشەممەش دووی مانگی داهاتوو بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنرێت.

ئەداما تراوری سێیەم گرێبەستی بەرشەلۆنەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا، كە پێشتریش گرێبەستی لەگەڵ فیران تۆرێس و دانێل ئەلڤێسدا ئیمزاكردووە.