ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كارلۆ ئەنچیلۆتی‌ هەواڵێكی‌ خۆشی‌ پێدەگات وهەریەكە لە لوكا مۆدریج و ئەسینسیۆ دەتوانن ئامادەی یاری‌ یانەكەیان بن بەرانبەر بیلباو.

بڕیارە شەوی‌ پێنجشەممە كاتژمێر 11:30 خولەك بە كاتی‌ هەرێمی‌ كوردستان یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید ببێتە میوانی‌ ئەتلەتیك بیلباو لە قۆناغی‌ چارەكی‌ كۆتایی جامی‌ شای ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی‌ ئاسی‌ نزیك لە یانەی‌ شاهانە ئاشكرای‌ كردووە كە هەریەكە لە ئەسینسیۆ و كارفاخاڵا بە تەواوی‌ لە پێكان چاكبوونەتەوەو ئامادەن بۆ یارییەكەی‌ شەوی‌ پێنجشەممە ، بەلام ڕەنگە ئەنچیلۆتی‌ نەیەوێت سەركێشی‌ بە كارفاخاڵەوە بكات.