ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئالیمانی یاریدەدەری لاپۆرتای سەرۆكی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرپرسانی ئارسیناڵ لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ بە شێوەی خواستن، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكان بەرەو پێشچوونی گەورەی بەخۆوە بینیوە و بەرشەلۆنە پێش داخستنی وەرزی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان دەیەوێت یاریزانەكەی ئارسینال بۆ كامپ نۆ بگوازێتەوە.

لە لایەكی ترەوە، سپۆرت ئاماژەی بەوەكرد، لاپۆتا لە شاری مەدریدە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەتلەتیكۆ كۆدەبێتەوە تا بەرپرسانی یانەكە قایل بكات ڕیگە بدەن مۆراتا بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز بۆ یانەكەی بگوازێتەوە كەلە ئێستادا لە یۆڤانتۆسە.

بەرشەلۆنە لە دوای تۆرێس و تراورێ كار بۆ گواستنەوەی ئەو دوو هێرشبەرە لە پریمەرلیگ و كاڵچیۆوە دەكات تا پێكهاتەكەی چاڤی بەهێز بكات، بە ئامانجی مسۆگەركردنی كورسییەك لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و ركابەری كردن لە ئەوروپا لیگ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.