لە یارییەكی ئاگرینگدا، لە جامی وڵاتانی ئەفریقیا، هەردوو هەڵبژردەی مسرو مەغریب رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەردوولا چاویان لە قۆناغی داهاتووبوو، بەڵام هەڵبژاردەی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكی كۆتایی پێبێنێت ، محەمەد سەڵاح گۆڵێكی تۆماركرد و گۆڵی براوەشی بۆ هاوكارەكانی دروستكرد.
سەڵاح، كە بە باشترین یاریزانی یارییەكە دیاریكرا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەكرد، هەستیان بە قورسی یارییەكە كردووە و بە سەركەوتنیشیان ئامانجەكەیان بەدیهێناوە.
سەڵاح دەڵێت "یارییەكە بۆ هەردوو هەڵبژاردە قورس بوو، شتێكی زۆر خۆشیشە كە میسڕ لە هەڵبژاردەیەكی وەك مەغریب بباتەوە".
سەڵاح پیرۆزبایی لە گەلی میسڕ دەكات و دووپاتیشیكردەوە هەڵبژاردەكەی بە سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی ئامانجەكەی بەدەستهێناوە.