ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی ئوسترالیا نادال ڕیمۆنتادای بەسەر میدڤیدێڤدا كرد و بۆ دوەمینجار لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەستهێنا.

لە یاری كۆتایی جامی ئوسترالیای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، لە یاریەكی ماراسۆنیدا رافاێل نادالی ئیسپانی رووبەڕووی دانێل مێدڤیدێڤی رووسی بوەوە.

یاریەكە پێنج كاتژمێر و 26 خولەكی خایاند، كۆمەڵەی یەكەم و دووەم لە سوودی مێدڤیدێڤ كۆتاییهات بەڵام نادال كۆمەڵەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی لە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا و یاریەكەی بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر دوو كۆمەڵە لە مێدڤیدێڤ بردەوە.

بەم ئەنجامە، رافاێل نادال بۆ دووەمینجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانیەتیەكەی بەدەستهێنا و ژمارەی نازناوەكانی لە پاڵەوانیەتیەكانی گراند سلامدا گەیاندە 21 نازناو و جۆكۆڤیچ و فێدرێری تێپەڕاند.