ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، سەركێشی بە بنزیمەوە ناكات و ئەگەر بارودۆخەكە گونجاو بێت بەشداری یارییەكە ناكات و یەدەگ دەبێت، لەهەمان كاتیشدا یاری یانەكەی بەرامبەر بلباو بە قورس ناوبرد و هیوای خواست یاریزانەكانی باشترین ئاست پێشكەش بكەن.

ئەنچیلۆتی سەبارەت بە یاریزانە بەڕازیلییەكانی نێو پێكهاتەكەی كە سەرقاڵی پاڵاوتنەكانی مۆندیال بوون ئاشكرایكرد، سەرجەم یاریزانەكان گەشتی بلباو دەكەن و هەڵسەنگاندنی تەواو دەكەن و ئەگەرپێویست بكات لە یارییەكەدا بەشدارییان پێ دەكات، هەروەها بە پلانێكی جیاواز یاری دەكات تا ئامادەی قۆناغی پێشكۆتایی بن.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە سەبارەت بە خشتەی یارییەكان لە جامی شا هاوشێوەی پیلیگرینی ڕاهێنەری ڕیاڵ بیتیس ڕەخنەی گرت و هیوای خواست لە داهاتوو ڕەچاوی كات و ڕۆژی یارییەكان بكرێت وسەبارەت بە مێركاتۆش دووپاتیكردوە پێشتر ڕایگەیاندبوو، یاریزانی نوێیان ناوێت و لە هاوینی داهاتوودا بیر لە گواستنەوەی ڕوخساری نوێ دەكەنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.