ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، بەپێی یاساكانی یوفا لە قۆناغە یەكلاكەرەوەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان دەبێت لیستی یاریزانەكانی لە هەشت یاریزانی نێوخۆیی و 17 یاریزانی دەرەكی پێكبێت، بەڵام پی ئێس جی لە ئێستادا خاوەنی 18 یاریزانی دەرەوەی فەڕەنسایە و ناچار دەبێت یاریزانێك لە پێكهاتەكەی دووربخاتەوە.

لو پاریسیان ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت لە ئەگەری دورخستنەوەی یاریزانێكی لە هێڵی بەرگری ئەوا بێرنارت پاڵێوراوە بۆ دوورخستنەوە بەهۆی ئاست بەرزی نونو میندێز و ئەگەر لە هێڵی ناوەڕاستیش بێت ئەوا دراكسلەر یان هێرێرا یانە ڤیناڵدۆم پاڵێوراون تا یەكێكیان لە پێكهاتەكەی پۆچیتینۆ دووربخرێتەوە و لە هێڵێ پێشەوەشدا یانە پاریسییەكە هیچ یاریزانێك دوورناخاتەوە.

پاریس سان جێرمان لەم مانگەدا و بە دیاریكراوی لە شەوی 15 لەسەر 16ی مانگ و لە كاتژمێر 11 لە یاری چوونی فۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە پارك دی پرانس میوانداری ڕیاڵ مەدرید یاری دەكات.