ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە یارییەكی ئاگریندا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بلیتی یاریی كۆتایی مۆندیالی یانەكانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە زەحمەتییەكی زۆر لە یانەی هیلالی سعودی بردەوە.

 لە یاریی پێشكۆتایی مۆندیالی یانەكاندا، هیلال و چێڵسی لەسەر یاریگەی محەممەد بن زید لە ئیمارات رووبەڕووی یەكدی بوونەوە و یارییەكە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەكە كۆتاییهات.

یارییەكە بە گۆشاری چێڵسی و بەرگرییەكی پتەوی هیلال دەستیپێكرد، تاوەكو رۆمیلۆ لوكاكوی هێرشبەری بەلجیكی لە خولەكی 32 توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ یانە لەندەنییەكە تۆماربكات.

نیوەی یەكەم بە پێشكەوتنی چێڵسی كۆتاییهات و لە نیوەی دووەمدا هیلال زۆر باش دەركەوت و چەندینجار مەترسی خستە سەر گۆڵی چێڵسی، بەڵام ئەنجامی یارییەكە تاوەكو فیكەی كۆتایی ناوبژیوان وەك خۆی مایەوە و چێڵسی گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

 یانەی چێڵسی لە یاریی كۆتاییدا رووبەڕووی یانەی پالمیراسی بەرازیلی دەبێتەوە، كە ئەویش بە بردنەوە لە ئەهلی میسری بلیتی یاریی كۆتایی بەدەستهێناوە.

 یانەی هیلالیش لە یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەمدا بەرامبەر یانەی ئەهلی یاری دەكات.