ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی فەڕەنسا یانەی نیس لە یاریگای خۆی بە چوارگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە مارسیلیای بردەوە.

هەرچەندە سەرەتا مارسیلیا لە خولەكی سێ گۆڵی پێشكەوتنی لەڕێگەی باردەوە بەهەڵە تۆماركرد، بەڵام كاردانەوەی نیسی خاوەن یاریگا خێرابوو كاتێك لە خولەكەكانی 10 تا 61 چوارگۆڵی لە ڕێگەی گوێری و كلوڤێرت دوو گۆڵ و دیلۆرەوە تۆماركرد و توانیان بگەنە قۆناغی پێشكۆتایی و ماڵئاوایی بە مارسیلیاش بكەن.

لە یارییەكی تریشدا ڤیرسایلیس بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان لە بێرگیراكی بردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ.