ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر لیستەر سیتی ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستگۆیانە بڵێن كە رووبەڕووبونەوەی لیستەر سیتی قورسە و گرنگ نیە ئەو یانەیە لە چ پلەیەكی ڕیزبەندیدایە.

كلۆپ دوپاتیكردەوە، بریندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەری ئەو یانەیە كەسێكی زیرەكە و دەتوانێت بەچەندین شێوازی جیاوازی یاری بە یاریزانەكانی بكات، بەوەش كێشە بۆ بەرامبەرەكانی درووستدەكات و ڤاردی هێرشبەریش لە هەموو یاریەكدا بەرگریكارەكان بێزار دەكات.

ئاماژەی بەوەدا، محەمەد سەڵاح بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەكەیان كردووە و ئامادەیی خۆی بۆ یاریكردن دەربڕیوە هەرچەندە لەدەستدانی جامی ئەفریقا كاریگەری زۆری لەسەر دروستكردووە.

ڕونیشیكردەوە، تیپەكەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ رووبەرووبونەوەی لیستەر سیتی و لە كۆتا یاریشدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردوە و بەپەرۆشەوە دەچنە یاریگاوە لە یارییەكانی داهاتوودا.

كلۆپ دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بە كارەكانی بەرپرسانی یانەكەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا و بە باشترین مێركاتۆی زستانەی لیڤەرپوڵی ناوبرد لەوكاتەوەی كە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی گرتوەتە ئەستۆ و دوپاتیكردەوە ئامانجی ئەوەیە یارمەتی سەرجەم یاریزانەكانی بدات.