لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی لازیۆی كرد.
میلان ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكەی لە لازیۆ بردەوە، گۆڵەكانیش ئۆلیڤەر جیرۆ دوو گۆڵ و رافاێل لیاو و فرانكس كیسێ تۆماریان كرد.
بەو بردنەوەیە میلان سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا لە یاری چوون و گەرانەوەدا رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە، لازیۆش ماڵئاواییكرد.