ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای شكستەكەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنز لیگدا، كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكرد، ئاستێكی بەرزیان لە هێڵی بەرگریدا پێشكەشكردووە، بەڵام بە بەهێزییەوە هێرشیان نەكردووە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەوە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت "تۆپی زۆر بە بنزیمە نەگەیشت لە پێشەوە و بەو جۆرە یاری نەكرد، كە دەمانویست، هیچ كێشەیەكی جەستەیشی نەبوو، قورسبوو بە شێوەیەكی باش یاری بكەین و ڕووبەڕووی چەندین كێشە بوینەوە .

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە دووپاتیكردەوە گەشبینە لەبەرئەوەی لە یاری گەڕانەوەدا بە 11 یاریزان و 50 هەزار هاندەرەوە یاری دەكەن و پێویست ناكات نیگەرانی گۆڵی دەرەوەی یاریگاش بن، هیوادارن پاریس لە یاری گەڕانەوەدا سود لە تایبەتمەندیەكانی وەرنەگرێت.