لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد بەرامبەر یانەی برایتۆن یاریكرد.
یاریەكەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مان یونایتد كۆتاییهات، گۆڵەكانیش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێز لە خولەكەكانی 51 و 94 دا تۆماریانكرد، لە خولەكی 55یشدا لویس دینكی یاریزانی برایتۆنی بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد خاڵەكانی گەیاندە 43 و چوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، برایتۆنیش بە 33 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.