ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 36هەمینی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە یاریی دەستپێكی ركابەرییەكانی ئەو هەفتەیە یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیمپۆلی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ بردەوە، دوو گۆڵەكەی ئیمپۆلی "بینامۆنتی، ئەسلانی" تۆماریان كرد، گۆڵەكانی ئینتەریش "لاوتارۆ دو گۆڵ، ئەلێكسیس سانچێز و ۆمانیۆلی بە هەڵە" تۆماریان كرد، بەم سەركەوتنە ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای گرت.