ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید كارلۆس كاسیمێرۆ وەڵامی ئەو لێدوانەی محەممەد سەڵاح دەداتەوە كە وتبوی هیوادارم لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرانبەر یانەی ریال مەدرید یاریی بكەین.

كاسیمێرۆ لە لێدوانێكیدا بە تی ئێن تی سپۆرتی وت: "هەموو كەسێك ئەو شتە هەڵدەبژێرێت كە دەیەوێت".

ئەو یاریزانە بەرازیلیە ئەوەشی وت: "ئاشكرایە كە سەڵاح بە داخەوە لە كۆتایی ساڵی 2018دا توشی پێكان بوو، لەوانەیە ئەو ئارەزوەی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو یارییە دووبارە ببێتەوە، بەڵام هەموو یارییەك چیرۆكێكی جیاوازی هەیە".

كاسیمێرۆ وتیشی: "لیڤەرپوڵ ڕێگایەكی بەهێزی هەبوە لە گەیشتن بەم كۆتاییە، دەبێت ڕێزی لێ بگرین و دەزانین كە یارییەكی زۆر قورس دەبێت".

ڕیال مەدرید بۆ یاری كۆتایی سەركەوت دوای ئەوەی لە یانەی مانچستەر سیتی بردەوە لەكاتێكدا لیڤەرپول لە ڤیاریال بردەوە، بڕیارە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەش لە 28ی ئەم مانگە لە یاریگەی دو فرانس بەڕێوەبچێت.