ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێش یاری یانەكەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، لەسەر بیرۆكە و شێوازی یاریكردنی خۆیان بەردەوام دەبن و هەر بەو شێوازەش لە ماوەی رابردوودا پێنج نازناویان بەدەستهێناوە بەتایبەت لەسەردەمی گواردیۆلا و میسیشدا.

چاڤی وتی: ڕیاڵ بیتیس تیپێكی نایابن و ڕاهێنەرێكی زیرەكیان هەیە لەبەرئەوە پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت و ڕێرەوی ڕێزلێنانیان بۆ بكرێت و ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە.

وتیشی: دەمانەوێت بردنەوە بەرامبەر ئەو یانەیە بەدەستبهێنین لەم یاریەدا تا سەركەوتنمان بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بكەین و بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیا وەك دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا بكەین.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕیاڵ مەدرید كەسایەتیەكی گەورەی هەیە لە یاریگادا و لە هەموو كاتێكدا توانای گەڕانەوەی هەیە و دەتوانێت ڕیمۆنتادا بكات، لە تۆپی پێشدا مەرج نییە ئەو تیپەی باش یاریكرد بردنەوە بەدەستبهێنێت.

ڕونیشیكردەوە، بردنەوەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ڕیاڵ مەدرید تەنیا بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە بووە چونكە نەیانتوانیوە نازناوی لالیگایان لێ وەربگرن بەڵام دەیانەوێت لە وەرزی داهاتوەوە بگەڕێنەوە سەر بەدەستهێنانی نازناوەكان.