ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوە. 
 
لە یاریەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڕیاڵ بیتیس و یاریەکەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایهات.
 
لە سەرەتای یاریەکەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرشبردن دەستیان بە یاریەکە کرد و لە هەوڵی هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتردا بوون بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان لە تایمی یەکەمدا شکستیهێنا، بەرشەلۆنە لە خولەکی 76 لەڕێگەی ئانسۆ فاتیەوە گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد بەڵام دوای سێ خولەک بارترا ئەنجامەکەی بۆ بیتیس یەکسانکردەوە، لە  خولەکی 94 دا ئەلبا گۆڵی بردنەوەی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.
 
بەو ئەنجام یانەی بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و  و بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەشێوەیەکی فەرمی سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ڕیاڵ بیتیسیشی بە 57 خاڵەوە لە پلەی پێەنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە.