لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی 33ی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا بووەوە.
لیڤەرپوڵی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و گۆڵەكانیشی لە خولەكەكانی شەش و 65دا لەلایەن جویل ماتیپ و سادیۆ مانێوە تۆماركرد، تاكە گۆڵەكەی ئەستۆن ڤێلای خانەخوێش دۆگڵاس لویس لە خولەكی سێدا تۆماریكرد.
بەم ئەنجامە، لیڤەرپوڵ بە 86 خاڵ و بەكاتی مانچستەر سیتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەكەدا گرتەوە، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمدایە، ئەستۆن ڤێلاش بەكاتی لە پلەی 11دا ماوەتەوە و 43 خاڵی هەیە، بەڵام یاری كەمتر كردووە.