ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یاریەکەی ئیتاڵیا بڵاوکرایەوە و میسی و لاوتارۆ و دیبالا بانگهێشتکراون.

لیۆنیل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیستی سەرەتایی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا بڵاوکردەوە کە لە 32 یاریان پێکهاتوە و دواتر لیستی کۆتایی ئاشکرادەکات.

بڕیارە لە یەکی مانگی شەشی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و ئیتاڵیای پاڵەوانی یۆرۆی 2020 لە یاری فاینالیسیما لە یاریگای ویمبڵی رووبەڕووی یەکببنەوە.

لە لیستەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مارتینێز و موسۆ و ئارمانی وەک گۆڵچی بانگهێشکراون، گرنگترین یاریزانانی بەرگریش پێکهاتوون لە فۆیس و رۆمێرۆ و ئۆتامێندی و ئەکوێنا.

هەریەکە لە لیاندرۆ پاریدیس و دی پاول و پالاسیۆس و لۆسێلسیۆ وەک یاریزانی ناوەراست بانگهێشکراون و 12 هێرشبەریش بانگکراونەتەوە کە گرنگترینیان لیۆنێل میسی و پاولۆ دیبالا و ئەنخێل دی ماریا و لاوتارۆ مارتینێزن.