ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، بەهۆی پرسیارێکی رۆژنامەڤانان تووڕە دەبێت و هێرشێکی تووند دەکاتە سەر یانەی مانچێستەر یونایتد، دەشڵێت "لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا مانچێستەر یونایتدم تێکشکاند".
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، لە گواردیۆلایان پرسی هەردوو یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد، ئێڤرا و بێرباتۆڤ دەڵێن مانچێستەر سیتی کەسایەتییەکی بەهێزی نییە، لەبەرئەوە چامپیۆنزلیگ ناباتەوە؟ ئەو لە وەڵامدا بە تووڕەییەوە گوتی "ئەو کەسایەتییەی ئەوان باسی دەکەن نەماندیت کاتێک لەگەڵ بارسێلۆنا تێکمشکاندن".
 
پێپ گواردیۆلا، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "وەڵامەکە زۆر ئاسانە، هەمان وەڵام و هەمان کەسایەتی بوو کاتێک لە مەدرید لە ماوەی دوو یان سێ خولەکی کۆتاییدا دۆڕاین، هەمان شتە، وەک ئەوەی جاران یاریزانی پسپۆری وەک بێرباتۆڤ، سیدۆرف و ئێڤرای لێبوو، ئەو یاریزانانە رووبەڕوویان بوومەتەوە و ئەو کەسایەتییەم نەبینی کاتێک تێکمشکاندن".
 
راهێنەرە ئیسپانییەکەی یانە ئینگلیزییەکە، زیاتر گوتی "لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تێکمشاکاندن، هەمان ئەو کەسایەتییەیە، ناتوانی کەسایەتیت دەربخەی لەبەرئەوەی لە خولەکێکدا دوو گۆڵمان لێبوو دوای ئەوەی دوو هەلی گۆڵکردنمان بۆ رەخسا، ئێمە کەسایەتیمان نییە لەبەرئەوەی وەک منداڵین، دواتریش لە چوار یارییدا 22 گۆڵمان کرد و کەسایەتییەکەی گەورەمان هەبوو".
 
گورادیۆلا، لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتیشی "داوایلێبوردن دەکەم، چونکە من هەرگیز هاوڕانیم لەگەڵ ئەم تۆمەتبارکردنە، کەسایەتی ئەوەیە کە لە دوایین 5 ساڵدا لە هەر سێ رۆژ جارێک کردوومانە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا، ئەوە گرنگە".