ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕابیتەى لیگ وەن بنزیمەى وەک باشترین یاریزانی دەرەوەى سنورەکانی فەڕەنسا دیاریکرد و دۆنا ڕۆماش باشترین گۆڵچی بوو.

ڕابیتەى یانەکانی لیگ وەن لە پاریس خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی 2021 بۆ 2022ی دابەشکرد و کەریم بنزیمە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید وەک باشترین یاریزانی فەڕەنسی دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە خەڵاتەکەى بردەوە، ئەوەش سێیەم جارە لە دوای یەک، هێرشبەرەکەى ڕیاڵ مەدرید بتوانێت ئو خەڵاتە بباتەوە و شکست بە سێ ڕکابەر بهێنێت کە دیمبلی یاریزانی بەرشەلۆنە و مینان یاریزانی میلان و کانتێ یاریزانی چێڵسی بوو.

هاوکات دۆناڕۆما وەک باشترین گۆڵچی لەم وەرزەدا دەستنیشانکرا و برۆنۆ جینیسیۆش ڕاهێنەری یانەى ڕین باشترین ڕاهێنەربوو، لە بەرامبەردا ویلیامی بەرگریکاری مارسیلیا بە باشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزەى لیگ وەن دەستنیشانکرا.