ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لویس سوارێز، دوا یاری لەگەڵا بەرامبەر سێڤییا ئەنجامداو ماڵئاوایی لە یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید كرد، دوای دوو وەرز یارییكردن لەو یانەیە دەڕوات و لە گواستنەوەی هاوینەدا دەبێتە یاریزانێكی ئازاد.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكان رایانگەیاند، یانەی ئاستۆن ڤێلا بەسەركردایەتی ستیڤن جێرارد، دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سوارێز وەربگرێت و ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی، بۆ ئەوەش سوود لە بەهێزی پەیوەندی یاریزانەكە و جێرارد وەردەگرێت كە پێشتر وەك یاریزان یارییان بۆ لیڤەرپوول كردووە و یانەكە دەیەوێت هەمان سیناریۆی گواستنەوەی فیلیك كۆتینیۆ لەگەڵ لویزیتۆش دووبارەبكاتەوە.

جگە لە ئاستۆن ڤێلا، هەردوو یانەی سێڤییا و ئینتەرمیلانیش گرنگی بە تواناكانی سوارێز دەدەن و دەیانەوێت ركابەری لەسەر گواستنەوەی بكەن.

سوارێز دوو وەرز لە ئاتلێتیكۆ مەدرید یارییكرد، 34 گۆڵی بۆ یانەكە تۆماركرد و نازناوی وەرزی رابردووی لالیگای لەگەڵ یانەكە بەدەستهێنا.

ئەگەر لویس سوارێز چووە ریزەكانی یانە ئینگلیزییەكە، جارێكی دیكە لەگەڵ فیلیپی كۆتینیۆی هاوڕێی یاریی دەكاتەوە، كە بەمدواییە یانەی ئاستۆن ڤێلا گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ كرد، دوای ئەوەی ماوەی ساڵێك بەشێوەی خواستن یاری بۆ كرد.