ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ریال مەدرید بەمنزیكانە گرێبەستی كیلیان مباپێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ رادەگەیەنێت و تەنیا پاداشتی چوونی بۆ ئەو یانەیە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كیلیان لە راپۆرتە هەواڵێكدا نووسیویەتی: مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی لە هەفتەی رابردوو چوونی بۆ ریال مەدرید یەكلاكردووەتەوە و تەنانەت لەگەڵ یانە مەدریدیەكە گەیشتووەتە رێككەوتن.

سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە خۆزێ ئانخێل لویس بەڕێوەبەری گشتی ریال مەدرید رازیبوونی تەواوەتی مباپێی وەرگرتووە و گریبەستەكەشیان لەگەڵ یاریزانە 23 ساڵانەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت، مووچەی ساڵانەشی دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ لە كاتێكدا مووچەكەی لە سانجێرمان دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها و 100 ملیۆن یۆرۆش تەنیا وەكو پارەی شیرینی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید وەكو پاداشت دیاریكراوە.