ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ڕایگەیاندوە،چەند یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەڵوێست وەردەگرن بەهۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەكەوە و دەیانەوێت لە یانەكە بڕۆن لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، هەریەكە لە فرینكی دی یۆنگ و میمفیس دیپای نیازی جێهێشتنی یانەكەیان هەیە و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاری بكەن.

دانی ئەلڤێسیش كە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە كۆتایی دێت نایەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە و بە نیازە بگەڕێتەوە خولی بەرازیل.

ئاداما تراورێش هەرچەندە لە سەرەتای پەیوەندیكردنی بە بەرشەلۆنەوە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد بەڵام دوای گەڕانەوە عوسمان دیمبلی بۆ پێكهاتەی سەرەكی لەلایەن ڕاهێنەری یانەكەوە كرایە یەدەگ لە یارییەكاندا و بەو هۆكارەش گرێبەستەكەی ناكاتە هەمیشەیی.

حەوت یاریزانی تری یانە ئیسپانیەكە لە ئێستاوە بریاریان لەسەر داهاتوویان داوە و دەیانەوێت ئەزمونێكی تر تاقیبكەنەوە كە ئەوانیش ساموێل ئۆمتیتی و مینگوێزا و لینگلێت و برایسوایت و لوك دی یۆنگ و ریكی پویگ و نیتۆی گۆڵچین.