ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سیمیۆنی دوپاتیکردەوە یانەکەی پێویستی بە یاریزانی زۆر نیە و بە ئاستی یاریزانەکانی دڵخۆشە.

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند لە وەرزی داهاتوودا پێویستیان بە گواستنەوەی یاریزانی زۆر نابێت چونکە خاوەنی کۆمەڵەیەکی بەهێزن بەڵام دەتوانن چەند یاریزانێک بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکە بگوازنەوە.

سیمیۆنی وتیشی: لە سەرجەم شوێنەکانی یاریگادا یاریزانی گونجاومان هەیە و دەتوانن ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکەن کە پێیان دەسپێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لەڕاستیدا یاریزانی زۆر بۆ یانەکە پێویست نیە بەڵام لەئەگەرێکدا بۆ شوێنێک یاریزانمان بوێت ئەوا بێگومان گرێبەست ئەنجام دەدەین.