ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گواردیۆلا دووپاتیکردەوە یاریزانەکانی ئەفسانەن و ئەوەش هۆکارە لە شەش وەرزدا چوار جار نازناوەکە بەدەستبهێنن.

پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت ڕایگەیاند: دوایین یاری پریمەرلیگ لە پێناو شەڕی بەدەستهێنانی نازناوەکە لەگەڵ ڕکابەرێکی سەرسەختی وەک لیڤەرپوڵ هەمیشە تایبەتە و پڕە لە هەست، ئەستۆن ڤێلای ڕکابەریشیان هەموو شتێکی بەخشی بۆ بردنەوە، بەڵام دوو گۆڵێ پێشکەوتنی ڕکابەرەکەى هەموو شتێکی گۆڕی، بەڵام دواجار گەڕانەوە بۆ کەشی توانیان ڕیمۆنتادایەکی مێژووی گەورە تۆماربکەن.

گواردیۆلائاماژەی بەوەکرد، ئەوان ئەفسانەن، کاتێک لە شەش وەرزدا چوار جار نازناوی یەکێک لە بەهێزترین خول لە ئەوروپا بەدەستبهێنن، ئەوە مانای وایە یاریزانەکانی تایبەتمەندییان هەیە، ئەوەش وا دەکات سووپاس گوزاریان بێت و بۆ هەمیشە لە یادیان نەکات.

ئاماژەشی بەوەکرد، بردنەوە لە یاریگای خۆت و لە بەردەم هاندەرانت باشترین کارە بتوانیت پێشکەشی هاندەرانی بکەیت، لەو ساتەشی ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، هەستی کرد یاریزانەکانی گۆڵی سێیەم تۆمار دەکەن

هاوکات وتی: قەبارەی ئەو دەستکەوتە پەیوەندی بە قەبارەی ڕکابەرەکەیانەوە هەیە، لە ژیانیدا هیچ تیپێکی بەهێزی وەک لیڤەرپووڵ نەبینیوە، ئەوەش ناچاری کردن لەم وەرزەدا باشتر دەربکەون و ڕیدز یەکێک بوو لە هۆکارەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە.