ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کلوپ پیرۆزبایی لە مان سیتی دەکات و پلەى دووەمیش وەک بەشێک لە چیرۆکی ژیانی دەبینێت.

یۆرگن کلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت، پیرۆزبایی لە مانچستەر سیتی و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر کرد بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ، لەهەمان کاتیشدا داوای لێبووردنی لە هاندەرانی یانەکەى کرد کە نەیتوانی نازناوی ئەم وەرزەیان پێشکەش بکات.

کلۆپ ڕایگەیاند، یاریزانەکانی یارییەکی باشیان ئەنجامدا و توانیان شکست بە ڕکابەرێکی سەرسەخت بهێنن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا نەیشاردەوە، چاوەڕێکردن بۆ شکستی یانەیەک کە گواردیۆلا ڕاهێنەرایەتی دەکات لە کۆتا هەفتەدا کارێکی زەحمەتە، چونکە یانەیەکن بە ئاسانی خۆیان بە دەستەوە نادەن.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ڕاشیگەیاند، پلەی دووەم بووەتە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی ئەوەى لە ئێستادا بیری لێدەکاتەوە لە بیرکردنی ڕابردووە و هەنگاونانە بۆ دروستکردنی تیپێکی تۆکمەتر بۆ وەرزی داهاتووی پریمەرلیگ، هیواشی خواست لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ قەرەبووی نازناوی خولی ئینگلەتەرا بکەنەو تا جامی چامپیۆنزلیگ وەک دیارییەکی گرانبەها ببەخشنە هاندەرانی یانەکە.