ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ تەواوبوونی خولەکانی تۆپی پێیی ئەورووپا، ئەو ناوی یانانە ئاشکرابوو کە وەرزی داهاتوو راستەوخۆ بەشداری لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا دەکەن.

بەپێی یاسای بەشداریکردنی یانەکان لە خولەکەدا، (جگە لە رووسیا) ٢٥ یانە و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەوڕووپا، راستەوخۆ بەشداری لە خولەکەدا دەکەن.

بەم پێیە جگە لە یانەی بایەرن میونخ، بۆروسیا دۆرتمۆند، بایەر لیڤەرکوزن و لایپزیگ، ئینتراخت فرانکفۆرت-ی پاڵەوانی خولی ئەورووپاش مافی راستەوخۆ بەشداریکردنی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا بەدەست هێنا، بەم شێوەیە وەرزی داهاتوو، پێنج یانە نوێنەرایەتی ئەڵمانیا دەکەن.

هەروەها مانچستەر سیتی، لیڤەرپوول، چێڵسی و تۆتنهامی ئینگلیزی، ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئەتلەتیکۆ مەدرید و سیڤێیلیای ئیسپانی، میلان، ئینتەر، ناپۆلی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی، پاریس سان جێرمان و ئۆلیمپیک مارسیلیای فەڕەنسی، پۆرتۆ و سپۆرتینگ لیسبۆنی پورتوگالی، ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی، كڵب بروجی به‌لجیكی، سالزبۆرگی نه‌مسایی و سێلتیكی سكۆتله‌ندی و شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینیش راستەوخۆ بەشداری لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا دەکەن.‌

هاوکات شەش یانەش لەنێویاندا پاڵەوانی خولی تۆپی پێی تورکیا، ترابزۆنسپۆر و خاوەن پلەی دووەمی خولەکە، فەنەرباهچە دوای ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتن دەخرێنە ناو چامپیۆنزلیگەوە.

یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، شەشی ئەیلوولی داهاتوو دەست پێ دەکات و یاریی کۆتاییش لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.