ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی لیكیپی فرەنسی راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەو فشارە زۆرە داراییە كردووە كە لەسەر پاریس سانجێرمان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە نیازە دەستبەرداری نێیمار داسیلڤا بێت.

نێیمار لە هاوینی ٢٠١٧ بەرامبەر ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ وەكوو گرانترین یاریزانی جیهان پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان كرد، نیمۆ مووچەی ساڵانەی لەیانەكە دەگاتە نزیكەی پەنجا ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بەرزی مووچەی مباپێ و مێسی كێشەی بۆ یانەكە دروست كردووەو كەوتووەتە ژێر پێشێڵكردنی یاسای دارایی خاوێن، بۆیە یانەكە دەیەوێت لە نێوان مێسی  و مباپێ  و نێیمار، ئەستێرە بەرازیلییەكە لە یانەكەی بەڕێبكات، بەڵام نیمار ئارەزووی بەردەوام بوونی لە باخچەی شازدەكان هەیە.

نێیمار گرێبەستەكەی لە هاوینی 2025 لەگەڵ پاریس كۆتایی دێت، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشێكی زۆری كاتەكانی بە پێكان بەسەر بردووە، تا ئێستا لەگەڵ سانجێرمان بەشداریی 144 یاریی كردووە، 100 گۆڵ و 60 ئاسیستی هەیە.