ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڤینیسیۆس بە داواكەی پێرێز سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ڕازیبووە و گرێبەستەكەی تا 2027 نوێدەكاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا ئاشكرایكرد، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەكەی تا 2027 نوێدەكاتەوە.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر هێرشبەرە بەڕازیلیەكە دەیویست نوێكردنەوەكە تا 2026 بێت، بەڵام لەسەر داوای فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە مەدریدیەكە گرێبەستەكە تا 2027 نوێدەكاتەوە و دەڵێت "داواكەی پێرێز بۆ خۆلادانە لە كێشەكانی داهاتوو، ڤینیسیۆسیش ڕازی بووە لەسەری".

گرێبەستەكەی ئێستای ڤینیسیۆس لە هاوینی 2024دا تەواودەبێت، بەمەش نوێكردنەوەكە سێ ساڵی تر دەخاتە سەر گرێبەستەكە و یاریزانەكە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو لە ڕیاڵ مەدریددا دەمێنێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكانیش ئاماژە بەوەدەكەن، سێ ملیۆن یۆرۆ بۆ موچەی ساڵانەكەی ڤینیسیۆس زیاددەكرێت لە گرێبەستە نوێكەدا، بەمەش موچەكەی دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا و دەبێتە خاوەنی زۆرترین موچە لە یانەكەدا.