ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بڵاویكردەوە، لێدوانەكانی ئەم دواییەی ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەرامبەر نەیمار دا سێلڤا، نیگەرانی لای یاریزانەكە و كەسە نزیكەكانی درووستكردووە كە بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوەكردووە دەستبەرداری هەر یاریزانێك دەبن كە وەك پێویست بۆ یانەكەیان نەجەنگێت.

لیكیپ ئاماژەی بەوەكرد، پاریس ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری نەیمار بێت و بوونی بڕگەیەك لە نێو گرێبەستەكەی پاریس ناچار دەكات تا هاوینی 2027 گرێبەستەكەی درێژبكاتەوە و ڕوونیكردوە، گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەكە لە هاوینی 2025 كۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی بوونی ئەو بڕگەیە گرێبەستەكە ئۆتۆماتیكی تا هاوینی 2026 و دواتر بە هەمان شێواز تا هاوینی 2027 نوێدەبێتەوە.

لیكیپ ئاماژەشی بەوەكرد، نەیماری یاریزانی سامبا پابەندە بە پرۆژەكەی پاریس بۆ داهاتوو، دەیەوێت لە باخچەی شازادەكان بەردەوام بێت و مووچە زۆرەكەشی ڕێگری لە پاریس دەكات بە ئاسانی لە مێركاتۆدا بیفرۆشێت و جگە لە نیوكاسڵ هیچ یانەیەك ئامادە نیە بەو موچەیە یاریزانە بەڕازیلییەكە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.