ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ریال مەدرید دوای شكستەكەیان لە كلاسیكۆ و یەكسانبوونەكەیان بەرامبەر یانەی كلەب ئەمریكای مەكسیكی، سەركەوتنێكی گرینگیان لە دژی یوڤێنتۆس بەدەستهێنا، كارلۆ ئانچیلۆتی رایگەیاند یاریزانەكانی هێشتا برسی و تینووی بردنەوەی سەركەوتن و نازناوەكانن.

یانەی ریال مەدرید لە دوایین یاریی دۆستانە و ئامادەكاریدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی یوڤێنتۆسیان بردەوە، لە دوای ئەم یارییە راستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا گەڕانەوە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ یاریی جامی سووپەری ئەورووپا كە لە رۆژی 10ـی ئەم مانگە دەكرێت.

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا گوتی: یاریزانەكانم هێشتا بەدەست برسی نازناوەكان دەناڵێنن، لە ریال مەدرید كاریكی زۆر قورس نییە كە بە برسییەتی بمێنێتەوە، لەگەڵ كەسانی وەكو كاسێمیرۆ، كرووس و مۆدریچ و كەریم بێنزێما مەحاڵە زۆر بە برسییەتی بمێنێتەوە، دڵخۆشم كە دانی سیبایۆس بەم ئاستەبەرزە دەبینم، چونكە وەرزی رابردوو كێشەی زۆری هەبوو.

لە بارەی بارسێلۆنا، كارلۆ ئانچیلۆتی گوتی: لە تۆپی پێ دا هیچ شتێك سەرسامم ناكات، ئەوان ئێستا تیپێكی گەورە و نایابیان دروست كردووە، دەتوانن ركابەری لەسەر هەموو نازناوەكان بكەن و پێویستە رێز لە بارسێلۆنا بگرین.

لە بارەی ئامادەكاری تیپەكەی بۆ یاریی كۆتایی جامی سووپەری ئەورووپا، ئانچیلۆتی دەڵێت: لە تۆپی پێ دا هیچ نێهێنییەك نییە، هەندێكجاریش گومانم بۆ دروست دەبێت، بەڵام پێویستە لەم چەند رۆژە هەڵسەنگاندنێكی باشتر بۆ تیپەكەی خۆم و تیپی بەرامبەریش بكەم، چونكە هێشتا لە بەشداریكردنی هەندێك لە یاریزانەكانم لە جامی سووپەر دڵنیا نیم.