ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان هیوای سەركەوتنی بۆ لویس سوارێزی هاوڕێی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە خواست دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بە بێ بەرانبەر گەڕایەوە بۆ یانەی ناسیۆناڵی وڵاتەكەی.

سوارێز دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزی رابردودا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی بەجێهێشت، بەڵام دوای 16 ساڵ سوارێز رۆیشتنی هەڵبژارد بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێوەی دەستی پێكردوە.

مێسی وتی: تۆ لەوێیت، دەمەوێت باوەشێكی گەورەت پێدا بكەم و لەم كاتەدا هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم، دەزانم چەند گرنگە لەوێ بیت، بچیتەوە ماڵەوە، بگەڕێیتەوە بۆ ئەوەی لە وڵاتەكەتدا بژیت دوای چەندین ساڵ لە پێناو ئامادەكاری بۆ مۆندیال، هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم".