ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاند كارگێڕی مانچستەریونایتد پێیانوایە كە ڕۆناڵدۆ لەكاتی یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤایكانۆ كاتێك یاریگای بەجێهێشت نمونەیەكی خراپی نیشانداوە چونكە تین هاگی ڕاهێنەری یانەكە داوای لێكرد تا لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت.

ڕۆناڵدۆ بەرامبەر ڕایۆ ڤایكانۆ بەشێوەیەكی سەرەكی یاریكرد و لە تایمی دووەمدا لەلایەن ڕاهێنەرەوە گۆڕانكاری پێكرا و لەبری ئەوەی لەسەر كورسی یەدەگ بمێنێتەوە پێش كۆتایهاتنی یاریەكە بە 10 خولەك یاریگای بەجێهێشت.

ڕۆژنامە بەریتانیەكە ئاماژەی بەوەكرد مان یونایتد سزای ڕۆناڵدۆ نادات بەهۆی ئەو كارەوە بەڵام یەكێك لە بەرپرسانی یانەكە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاند كە ئەو كارەی ڕۆناڵدۆ باش نیە چونكە ئەوە جیاوازە كاتێك یاریزانێك بەشداری یاریەك نەكات و لەناو هاندەرانەوە سەیری یاریەك بكات لەگەڵ یاریزانێك كە بەشداری یاریەكە بكات و ئامادە نەبێت لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت.