ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئینفۆبای، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، ئەو شتانە قبوڵ دەكاتكە بەسەریدا تێپەڕیون و بە ئارامی كار دەكات، قورسیشە بتوانێت بە خێرایی ئەركی تر وەرگرێت چونكە تەنیا یەك رۆژ پێش ئامادەكاری وەرزی نوێ لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

پۆچیتینۆ ئاشكرایكرد، لە ماوەی تەنیا وەرز و نیوێكدا هەر سێ نازناوی خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسا و جامی سوپەری لەگەڵ پاریس بەدەستهێناوە كە ئەوەش دەستكەوتێكی باش بوە بۆخاوەنەكەی بەڵام ئەو یانەیە ئامانجیان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگە.

ئاماژەی بەوەشدا، پاریس سان جێرمان 50 ساڵە شكستی هێناوە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ نەك تەنیا لە وەرزی رابردوودا،بەرپرسانی ئەو یانەیە كە ماوەی 10 بۆ 11 ساڵە پاڵپشتی ئەو یانەیە دەكەن ئامانجی یەكەمیان بردنەوەی نازناوە گەورەكەی ئەوروپایە.

پۆچیتینۆ رەتیكردەوە كە مباپێ سەركردایەتی پرۆژەی نوێی یانەكەی كردبێت و هۆكارێك بوبێت بۆ دوورخستنەوەی ئەو لە پۆستەكەیدا چونكە ئەو بڕیارانە لای سەرۆكی یانەكەوە دەدرێت لەبەرئەوە زەحمەتە بیر لەوە بكەیتەوە یاریزانێك دەسەڵاتێكی لەو شێوەی هەبێت لە یانەیەكی گەورەدا.

رونیشیكردەوە، چوونی میسی بۆ پاریس چاوەروان نەكراو بوە بۆیان چونكە وا هەستی كردوە لە بەرشەلۆنە واز لە یاریكردن بهێنێت و بە دڵنیاییشەوە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە باشترین یاریزانی جیهانە.

دەشڵێت، لە یاریەكەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید بنزیمە هەڵەی بەرامبەر دۆناروما ئەنجامدا و ئەگەر سیستمی ڤار بەكاربهێنرایە لەلایەن ناوبژیوانەوە ئەوا گۆڵەكە رەتدەكرایەوە، هەر یانەیەكیش وەرزی رابردوو بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاریكردبێت بە دڵنیاییەوە پێویستی بە پزیشكی دەروونی بوە.